یەکەم حوکمی سێدارە لە پێش چاوی خەڵک ساڵی ٢٠١٨ لە شاری سەڵماس بەڕێوەچوو +وێنە

٢١ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:١٠

هەنگاو:حوکمی سێدارەی هاوڵاتیەکی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس لە پێش چاوی خەڵک بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢١ بەفرانبار/١١ ژانویە) حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەک لە فولکەی شارەوانی ئەم شارە و لە پێش چاوی خەڵک بەڕێوە چوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەڵماس ناسننامەی ئەو کەسەی “حوسێن ئەسکەندەرزادە” ڕاگەیاندووە.

ئەم هاووڵاتیە سەڵماسیە شەوی ٢٦ بانەمەڕی ئەمساڵی هەتاوی ٧ کەسی ئەندامی خێزانی هاوسەرەکەی کوشتبوو و ڕۆژێک دواتر دەستبەسەر کرا.

ناوبراو لە لایەن دادگای شاری خۆی بە تاوانی کوشتن بە ٥ جار سێدارە لە پێش چاوی خەڵک و ١٤ ساڵ بەندکران و ١٤٨ جار لێدان بە قامچی حوکم درا.

بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی ئەم هاووڵاتیە لە شاری سەڵماسی یەکەمین سزای سێدارە لە پێش چاوی خەڵکی ساڵی ٢٠١٨ بوو. هەروەها یەکەم حوکمی سێدارەی ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران بە ڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر لە بەندیخانەی شاری دیزڵ ئاوای کرماشان بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە