کرماشان/ کەسانێکی نەناسراو بە چەک ٤ ژنیان کوشت +وێنە

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٧:٢٦

هەنگاو: چوار ژن لە باخی فردەوسی کرماشان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“،  بەیانی ڕۆژی هەینی (٢٢ی بەفرانبار / ١٢ی ژانویە)،  چەند کەس کە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی نەفەر هەڵگر بوون، لە گۆڕستانی باغی فردەوسی کرماشان تەقەیان لە ٤ ژن کردووە و لەئاکامدا هەر چوار شنەکە گیانیان لە دەست داوە.

بەرپرسانی نیزامی کرماشانو ێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەوالە ڕایانگەیاندووە کە بکەوژەکانیان ناسیوە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە.

وێدەچێت کە بکوژەکان لە خزمانی کوژراوەکان بن و بە وتەی پۆلیس ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو بوکوژانە ڕەچاو کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسننامەی ئەو ٤ ژنە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە