پیرانشار/ کۆڵبەریک بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەست دا + وێنە
٢٣ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٧:٣٧
هەنگاو: تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار پاش دوو ڕۆژ لە ون بوونی، دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ، ئەمڕۆ شەممە (٢٣ بەفرانبار/ ١٣ ژانویە) تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار کە بە هۆی سەرما بردوویەوە گیانی لەدەست دابوو، لە ناوچە کوێستانیەکان دۆزرایەوە.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە ٤٠ ساڵە، “سلێمان خزری” ڕاگێنراوە، ناوبراو باوکی ٣ منداڵ بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم دوو کۆڵبەرە لە دوو ڕۆژ پێش ون ببوو و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە ژێر بەفر دۆزرایەوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی ١٤ کۆڵبەری کورد بە هۆی سەرما و ڕنووی بەفر گیانیان لە دەست داوە.