هونەرمەندێکی کورد بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٩:٢٣

هەنگاو: هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“، پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی کوردی خەڵکی گوندی گەنگەچینی ئورمیە، حەفتەی ڕابردوو لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژ بە نیزام“ لە ڕێگای خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانەوە بەسەر ناوبراو د سەپێندراوە.

پەیمان میرزازادە ڕۆژی دووشەمە (٢٧ی سەرماوەز / ١٨ی دێسامبر)، لەلایەن هێزە حەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو لە کاتی دادگایی کران بێ بەش بووە لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و ئێستا لە بەندی ٣-٣ی بەندیخانەی ئورمیە کەتایبەتە بە بەندکراوە ئاساییەکان ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە