کرماشان / لە دوو ڕۆژدا ٦ ژن کوژراون

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٢:٣٨

هەنگاو: بە کوژرانی دوو ژنی دیکە لەپارێزگای کرماشان، ژمارەی ئەو ژنانەی کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بە چەک کوژراون گەیشتە ٦ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٢٣ی بەفرانبار / ١٣ی ژانویە)، لە گوندی ”هۆزمانەوەند“ سەر بە بەخشی سەرفیروزئاوای کرماشان، پیاوێک ژنەکەی و دایکی ژنەکەی بە چەک کوشتووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری کرماشان ڕایگەیاندووە کە ئەو پیاوە بە هۆی تووشبوون بە ماددە سڕکەرەکانەوە ئەوە دوو ژەنی کوشتووە.

ناسننامەی ئەو دوو ژنە کە یەکیان ٢١ ساڵ و ئەوی دیکەیان ٤٨ سال تەمنی بووە لەلای “هەنگاو” پارێزراوە.

بکوژەکە هەڵهاتووە و هەتا ئێستا هێزەکانی پۆلیس نەیانتوانیوە کە دەستبەسەری بکەن.

هەر لە کرماشان و بەیانی ڕۆژی هەینی (٢٢ی بەفرانبار / ١٢ی ژانویە)،  چەند کەس کە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی نەفەر هەڵگر بوون، لە گۆڕستانی باغی فردەوسی کرماشان تەقەیان لە ٤ ژن کردبوو و لەئاکامدا هەر چوار ژنەکە گیانیان لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە