٢٤ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٢:٥٣

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شاری سنە کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە”هەنگاو”، شەوی هەینی رێکەوتی( ۲۲ی بەفرانبار/ ۱۲ی ژانویە)، هێزە ئیتلاعاتییەکن چوونەتە ماڵی باوکی لاوێک بەناوی “سارۆ قەهرەمانی” و پێیان راگەیاندوون کە سبەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەتان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی قەهرەمانی، ئەو لاوە کوردە ۱۱ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە، کە ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەی سارۆ قەهرەمانییەوە دیارە و هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەیان کردووە کە لە بە میدیایی کردن و لێدوان بۆ هەواڵنێران خۆ ببوێرن.

سارۆ پێشتر بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکاندا دەستبەسەر و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە