ئیلام/ لاوێک بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرا

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٥:١٨

هەنگاو: گەنجێکی ئیلامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتووبە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی شەممە (٢٣ بەفرانبار/١٣ ژانویە) هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەشاری ئیلام، دوای هێرش بردنە سەر ماڵی هاوڵاتیەکی کورد، کەسێکیان بە ناوی “غوڵامڕەزا قەنبەرپوور” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو، ئەو گەنجە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو پێشتریش لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی هەر بە وتۆمەتە دەستبەسەر کربوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە