هەورامان/ کۆڵبەریک بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایی بریندار بوو

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٨:١٩

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە سایتی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕؤ یەکشەممە (٢٤ی بەفرانبار / ١٤ی ژانویە)، کۆڵبەریکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”فەرهاد دەستوور“ بە هۆی بەربوونەو ەلە بەرزاییەکانی ملەی تەتە لە هەورامان بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣١ ساڵانە بە مەبستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی ساڵی ٢٠١٧ دا ١٢ کۆڵبەری کورد بە هۆی بەربوونەوە لە هەوراز و بەرزایی بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە