ژاکان باران بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرا

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:٥٧

هەنگاو: ژاکان باران شاعیری لاوی خەڵکی پارێزگایی ئیلام ڕۆژی ڕابردوو بۆ دووهەمین جار لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو دەستبەسر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی یەکشەممە (٢٤ بەفرانبار/ ١٤ ژانویە) هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان بکردووەتە سەر ماڵی شاعیرێکی ئیلامی بە نازناوی “ژاکان باران” و دەستبەسەریان کردووە.

ئەو شاعیرە ئیلامیە بە ناوی “حوسەین باقری” ڕۆژی شەممە (٢٥ سەرماوەز/١٣ دسامبر) لە لایەن هێزەئمنیەکانەوە دەستبەسەر و دوایی چەند ڕۆژ ئازاد کرا.

حوسەین باقری بە تاوانی هەوڵ دان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی و بێ ڕێزی بە پیرۆزیەکان دەستبەسەر کراە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە