توران مێهرەبان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٤:٥٢

هەنگاو: توران مێهرەبان کچە خوێندکاری خەڵکی ئورمیە دوای دوو حەفتە دەستبەسەر کران  بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٢٤ی بەفرانبار / ١٤ی ژانویە)، توران مێهرەبان خوێندکاری زانکۆی نازلووی ئورمیە دوای دوو حەفتە ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو کجە خوێندکارە ڕۆژی دووشەممە (١١ی بەفرانبار / ١ی ژانویە) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئورمیەوە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی شاری ئورمیە دژ بە گەندەڵی ئابووری و حوکمەتی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

توران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە ئەشکەنجە کرابوو و پێشتر یەکێک لە نزیکانی ناوبراو ئەو هەواڵەی بۆ “هەنگاو” پشتڕاست کردبوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە