مەهاباد/ پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵ دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٥:١٩

هەنگاو: لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی مەهابادی کە حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠ی بەفرانبار / ١٠ی ژانویە)، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هاوولاتییەکی بە ناوی ”ڕەمەزان عەزیزی“ بانگهێشت و دواتر دەستبەسەر کردووە.

ساریا عەزیزی هاوژینی ڕەمەزان وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە لە پێنج شەممەی ڕابرووە هیچ زانیارییەکمان لەسەر چارەنووسی ڕەمەزان نیەو هەوڵەکانمان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

کوڕێکی ڕەمەزانیش بە ناوی هێمن عەزیزی بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران فەرمانی دەستبەسەرکرانی دەرکراوە.

ڕەمەزان حەزیزی پێشتر و لە گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی بۆ ماوەی ٨ مانگ بە بێ دادگایی کرا لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە