دێلوڕان/ کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

٢٦ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٥:٣٩

هەنگاو:کرێکارێکی کوردی لە شاری ئیلام لە کاتی کار دا تووشی رووداوی کار بوو و گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی شەممە (٢٤ بەفرانبار/ ١٤ ژانویە)، کرێکارێکی کورد خەڵکی دێلوڕان بە ناوی “سالار ئازەرپیرا” لە کاتی کار  کردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە لەدەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری ئیلام ڕایگەیاند سالار بە هۆی ئەوەی میلەیەکی ئاسن بەر سەری کەوتووە دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئەو کرێکارە گەنجە باوکی دوو منداڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە