لە ١٠ مانگدا ٧ بەندکراوی کورد لەبەندیخانە گیانیان لە دەستداوە + وێنە

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠١:٤٩

هەنگاو: لەماوەدە مانگی ڕابردوودا ٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەیانی ئێران لە ژێر ئەشکەنجە و یان بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە کە ٥ کەسیان سیاسی بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو کە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لە مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوییەوە هەتا بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاو، ٧ بەندکراوی کورد لە گرتووخانەکانی سنە، ئورمیە، ئیلام قیزڵحسار و دەستبەسەرگەکانی سنە و کەرەج گیانیان لە دەست داوە و بەندکراوێکیش بە چەقۆ هەوڵی خۆکوشتنی داوە کە لە هەوڵەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە.

ناو و زانیاری ئەو کەسانەی کە لەو ماوەیەدا گیانیان لە دەست داوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ فەهیم  کەریمی / ئورمیە / سیاسی /لە ڕێکەوتی ٢٤/١١/١٣٩٥ لە بەندیخانەی ئورمیە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

٢ـ عەبدولنوور شەرەف نەهال/ ڕۆژئاوای کوردستان/ سیاسی/ لەڕێکەوتی ٥/١١/١٣٩٥ بە شێوەیەکی گوماناوی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گیانی لە دەست دا.

٣ـ دیاکۆ هاشمی / خەڵکی ڕوانسەر و دانیشتووی کەرەج/ سیاسی/ دوای گەڕانەوە لە فینلاند  لە ڕێکەوتی ٤/٣/١٣٩٦ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەرەج و لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لە دەست دا.

٤ـ سەعید نادری گوڵدەڕە/ هەرسین/ تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان/ لەڕیکەوتی ٢٠/٣/٩٦ لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٥ـ فەردین فەرەامەرزی/ سنە/ تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان / لە ڕێکەوتی ٢٩/٣/١٣٩٦ بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گیانی لە دەست دا.

٦ـ سارۆ قارەمانی/ سنە/ سیاسی/لە ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٩٦ لە کاتێکدا کە بە چەک بریندار کرابوو، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لەژێر ئەسکەنجە گیانی لە دەست دا.

٧ـ کیانووش زەندی/  سنە/ سیاسی/لە ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٩٦ لە کاتێکدا کە بە چەک بریندار کرابوو، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لەژێر ئەسکەنجە گیانی لە دەست دا.

٨ـ پوریا جەوادی/ ئیلام / سیاسی/ لە ڕێکەوتی ١٣/٧/٩٦ دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان بە چەقۆ هەوڵی خۆکوشتنی دا کە سەرکەوتوو نەبوو.

کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە سەرچاوە (هەنگاو) ڕیگەپێدراوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە