سنە / کرێکارێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستدا

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٣:٢٣

هەنگاو: کرێکارێکی بەساڵاچووی خەڵکی سنە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لەکاتی کارکردندا گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی بەفرانبار / ١٦ی ژانویە)، کریکارێکی تەمەن ٥٧ ساڵی خەڵکی سنە لە شارەکی کشاوەرزی شاری سنە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

هەواڵنیری ”هەنگاو“ لەشاری سنە ناسننامەی ئەو کرێکارە بەساڵاچووەی ”عەتاوڵڵا کاتوورانی“ ڕاگەیاندووە.

عەتاوڵلا بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لەکاتی کارکردن لە بەرزایی بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ڕۆژی یەکشەممەش کرێکارێکی خەڵکی دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی ئەوەی لەکاتی کارکردندا میلەیەک بەر سەری کەوتبوو، دەستبەجێ گیانی لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە