مەریوان/ دوو کۆڵبەر بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوون

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٥:١٠

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری مەریوانی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مفی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕپژانی ڕابردودا کۆڵبەرێکی لاوی خەلکی مەریوان بە ناوی ”سەعید پیری“  بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بووە و ملی بە سەختی پێکراوە.

ئەو کۆڵبەرە کە ٢٨ ساڵ تەمەنی هەیە بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کەوتووەتە خوارەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (٢٤ی بەفرانبار / ١٤ی ژانویە)، کۆڵبەریکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”فەرهاد دەستوور“ تەمەن ٣١  بە هۆی بەربوونەو ەلە بەرزاییەکانی ملەی تەتە لە هەورامان بە سەختی بریندار بوو.

ئەو دوو کۆڵبەرە ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی ساڵی ٢٠١٧ دا ١٢ کۆڵبەری کورد بە هۆی بەربوونەوە لە هەوراز و بەرزایی بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە