بۆکان/ حوکمی ١٦٢ مانگ بەندکران بۆ ٣ هاووڵاتی کورد بڕایەوە
٢٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٥:٤٧
هەنگاو: دەزگایی قەزایی حکومەتی ئێران بە تاوانی ”پرۆپاگەندە دژی حکومەت“ حوکمی ١٦٢ مانگ بەندکرانی بە سەر ٣ هاووڵاتی بۆکانیدا سەپاند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دادگایی شۆڕشی شاری بۆکان سێ هاووڵاتیی کوردی بە تۆمەتی ”پرۆپاگەندە دژی حکومەت و هەولدان دژی ئاسایشی وڵات“ بە ١٣ سال و ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کرد.
بە پێی ئەو حوکمە، ئەو ٣ هاووڵاتیە بە ناوەکانی“ موحەممەد کەریم خاه“ تەمەن ٣٧ ساڵ و کوری خالید، ؛ئەمیر ئیبراهیمی“ تەمەن ٣٨ ساڵ و کوری ئەبوبەکر، ”حەسەن مەحموودی“ تەمەن ٣٧ ساڵ و کوری موحەممەد کەریم هەرکام بە ٣ سال و ٦ مانگ بەندکران حوکم دران.
ئەو ٣ هاووڵاتیە کوردە سەرەتای ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و لەو کاتەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات ڕاگیراون.