سنە / بەندکراوێکی دیکە بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەست دا

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٦:٠٣

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٢٥ی بەفرانبار / ١٥ی ژانویە)، بەندکراوێکی کورد بە ناوی ”حوسێن قادری“ لە قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بە هۆکارێکی نادیار گیانی لە دەست داوە.

حوسێن قادری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادسر، بەرپرسانی بەندیخانەی دەیانهەوێ بڵێن کە ناوبراو بە هۆی تووشبوون بە ماددە سڕکەرەکانەوە گیانی لە دەست داوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی بە درۆ خستووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە تەنانەت بەشی تەندروستی بەندیخانەش حازر نەبووە ئەو داوایە پشتڕاست بکاتەوە.

هەرچەند باسی ۆراوجۆر هەیە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی حوسین قادری، بەڵام هێندێک لە سەرجاوەکان باس لەوە دەکەن کە حوسێن قادری بە هۆی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانە دەستبەسەر کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا ٨ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە