پیرانشار / هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠١:٥٥

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراو و بەم پێیە تەنیا لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٢٣ی بەفرانبار  ١٣ی ژانویە)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”ئەمجەد یووسێفی“ کوڕی حوسێن و دەستبەسەریان کردووە.

دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ناوبراو هەوڵەکانی بنمەاڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەمجەد بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە و هێزە ئەمنییەکان بە بی نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە