دوو بەندکراوی پیرانشاری بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردی ئازاد کران

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٢:١٨

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە نزیک بە دە ڕۆژ پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی بەفرانبار / ١٦ی ژانویە)، کاکە تاهیری تەمەن ٢٢ ساڵ و فەخرەدین تاهیری تەمەن ٢٥ ساڵ پاش دە ڕۆژ و هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە وکردە ڕۆی یەکشەممە (١٧ی بەفرانبار / ٧ی ژانویە)، کاتێک لە شنۆوە بەرەو پیرانشار دەگەڕانەوە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

فەخرەدین و کاکە لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ڕاگیرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە