گیان لە دەستدانی سێهەمین بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی سنە پشتراستکرایەوە

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٣:٣٤

هەنگاو: حوسێن قادری  کە لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی  شاری سنە دەستبەسەر کرابوو، لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەنگاو” و بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو،  گیان لە دەستدانی حوسین قادری  هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە پشتڕاست کراوەتەوە.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا بڵاوی کردبوویەوە کە ڕۆژی دووشەممە (٢٥ی بەفرانبار / ١٥ی ژانویە)، بەندکراوێکی کورد بە ناوی ”حوسێن قادری“ لە قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بە هۆکارێکی نادیار گیانی لە دەست داوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتوون، سەرەڕای ناجێگیر بوونی دۆخی تەندروستیی حوسین قادری، نەک هەر هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی ناوبراو ئەنجام نەدراوە، بەڵکوو لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی سنە وپاش ڕۆژێک مانەوە لەوێ بە هۆی قورس بوونی برینەکانیەوە کە بە هۆی ئەشكەنجەوە توشی ببو، گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادسر، بەرپرسانی بەندیخانەی دەیانهەوێ بڵێن کە ناوبراو بە هۆی تووشبوون بە ماددە سڕکەرەکانەوە گیانی لە دەست داوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی بە درۆ خستووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە تەنانەت بەشی تەندروستی بەندیخانەش حازر نەبووە ئەو داوایە پشتڕاست بکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە