ژنێکی ٢٣ ساڵ بە دەستی مێردەکەی کوژرا

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٣:٥٢

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، شەوی چوارشەممە (٢٦ی بەفرانبار/ ١٦ ژانویە) لە گەڕەکی “دوڵی گراو”ی پیرانشار، ژنێکی گەنج لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٢٣ ساڵانەی “رووناک ڕەسوڵی” کچی ڕەسوڵ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو، هاوسەری ڕوناک بە هۆی کێشەی دەروونی ماوەیەک لە نەخۆشخانەی تایبەت ڕاگیراوە و ٣ ڕۆژ پێش ئەم ڕووداوە، هێنراوەتەوە بۆ ماڵەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە