کۆڵبەرێکی مەهابادی بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لە دەست دا

٢٩ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٥:٣١

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد لەکاتی کۆڵبەری و بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرەکەوە لە سنووری سەردەشت، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی پێنج شەممە (٢٨ی بەفرانبار / ١٨ی ژانویە)، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”شۆڕش عومەری“ بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی شاری سەردەشت گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شۆڕش دوای ئەوەی لەگەڵ پۆلێکی دیکە لە کۆڵبەران کەوتوونەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە و دواتر لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕاوەدوونراون، لە هەڵدێرێکەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ئێستا لە پزیشکی یاسایی شاری سەردەشتە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕدەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە