پارێزەرێکی کورد حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

٢٩ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٩:٤٦

هەنگاو: پارێزەرێکی کورد لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، تاهیر تەوحیدی، کە پارێزەرێکی خەڵکی شاری بۆکانە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنەوە بە تۆمەتی ”بێ ڕێزی کردن بە نوێنەری حکومەت و بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە“ حوکمی ١٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری سنە بە سەر تاهیر تەوحیدی سەپێندراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی پێنج شەممە (٢٨ی بەفرانبار /١٨ی ژانویە) ئەو پارێزەرە کوردەیان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری سنەیان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە