لانیکەم ٧ ژنی کورد لەلایەن هێز ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
هەنگاو: لەگەڵ دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان نزیکەی ٢٠٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپشتبەسن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی دو هەفتەی یەکەمی ئەمساڵی زاینیدا، زیاتر لە دە ژنی کورد لە شارەکانی ئیلام، کرماشان و ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
هەتا ئێستا ناسننامەی ٧ کەس لەو ژنانەی کە دەستبەسەر کراون بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ سارا جەمشیدی خەڵکی ئیلام ٢ـ شەهلا وەحدەت پوور خەڵکی ئورمیە ٣ـ توران مێهرەبان خەڵکی ئورمیە ٤ـ لالە ئاقایی خەڵکی ئیلام ٥ـ نەستەرەن عەکاشە خڵکی کرماشان ٦ـ ئەشرەف ئەکبەرپوور خەڵکی کرماشان ٧ـ نازدار ئەمیر محەممەدی خەڵکی ئیلام.
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەوتوو بە سەر دەستبەسەرکرانی ئەو ٧ کەسە جیا لە توران مێهرەبان کە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە، ٦ کەسی دیکە هێشتا ئازاد نەکراون.