نەجیبە ساڵح زادە بانگهێشتی دادگای سەقز کرا

١ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٨:١٥

هەنگاو: ژنە چالاکێکی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی ڕاپۆرتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بانگێشتی دادگایی ئەو شارە کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمڕۆ یەکشەممە (١ی ڕێبەندان. ٢١ ژانویە) لقی سێی دادیاری دادگای شاری سەقز لە ڕێگای تەلەفوونەوە  داوای لە نەجیبە سالح زادە کردووە کە لە ماوەی ٥ ڕۆژی داهاتوو دا  خۆی بەو ئیدارەیە بناسێنێت.

شایانی باسە نەجیبە ساڵحزادە هاوسەری چالاکی کرێکاری “مەحموود ساڵحی” خەڵکلی سەقزە کە تا ئێستا چەندین جار لە لایەن دادگای شاری سەقزە بە هۆکاری چالاکیە کرێکاریەکانی بەند کران حوکم دراوە.

بە وتەی سەرجاوەیەکی ئاگادار، نەجیبە سالح زادە بە هۆی ڕاپۆرتی ئیدارەی ئیتلاعات و بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی پێویست بانگهێشتی دادگای سەقز کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە