دوو بەندکراوی سیاسی کورد بۆ بەندیخانەی کرمان دوور خرانەوە

٣ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٣:٢٠

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ئورمیە  ڕاگیراون بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرمان دوور خرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٢ی ڕێبەندان / ٢٢ی ژانویە)، دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ”تاهیر خورشیدی و فاروق شاروێرانی“ بۆ بەندیخانەی کرمان دوور خراونەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە وکردە هاوڕێ لە گەل ئەمیر پەیغامی رۆژی سێشەممە (١٤ی سەرماوەز / ٥ی دیسامبر)  بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی کرمانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی ئەو حوکمە ، تاهیر خورشیدی بە ٧ ساڵ بەندکران، و هەریەک لە ئەمیر (محەممەد ئەمین) پەیغامی و فارۆق شاروێرانی بە ٤ ساڵ بەندکران مەحکووم کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر پەیغامی بە هۆی نەخۆشی و ناجێگربوونی دۆخی تەندروستی بۆ بەندیخانەی کرمان نەگویزراوەتەوە.

تاهیر خورشیدی تەمەن ٢١ ساڵ، ڕؤژی ١٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی پاراستنی زانیاری سوپای پاسدارانەوە بە تۆمەتی سیخوری و درکاندنی نهێنییەکان دەستبەسەر کرا. ناوبراو پێشتر لە بەشی کۆمپیوتەری ئەو ناوەندە ئیشی کردبوو.

ئەمیر پەیغامی و فارۆق شاروێرانیش لە ڕۆژانی ٨ و ١٠ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە