چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد پاش دە ڕۆژ نادیارە

٣ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٧:١٨

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە دە ڕؤژ پێش ئێستا لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا، نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، چارەنووسی ”ئەمجەد یووسیفی“ خەڵکی پیرانشار پاش دە ڕۆژ لە دەستبەسەر کران هێشتا نادیارە و نازانرێ لە کوێ ڕاگیراوە.

کەسێکی نزیک بنەماڵەی ئەمجەد بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو بەندکراوە کوردە هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئەمجەد یوسێفی  ڕۆژی شەممە (٢٣ی بەفرانبار  ١٣ی ژانویە)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەر کرا.

هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەمجەد بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە و هێزە ئەمنییەکان بە بی نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە