سەردەشت / ئاگردانی شت و مەکی کۆڵبەران و کوشتنی ئەسبەکانیان

٤ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٣:٤٥

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت دەستیان بەسەر شت و مەکی کۆڵبەرانی کورد دا گرت و ئاگریان دا و لەلایەکی دیکەشەوە چەندین سەر ئەسبی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (١ی ڕێبەندان / ٢١ی ژانویە)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی سنووریی ”توژەڵ“ی شاری سەردەشت دەستیان بەسەر شت و مەکی کۆڵبەراندا گرتووە و دواتر ئاگریان داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نرخی ئەو شت و مەکانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن تمەن بووە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەو هێزانە لە ڕێکەوەتی ”٢٨ بەفرانبار/ ١٨ی ژانویە) ٦ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیان لە سنوورەکانی سەردەشت کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە