٧٠ بەندکراوی بەندیخانەی بۆکان بە هۆی ژاراوی بوونەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

٤ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٥:٣١

هەنگاو:دەیان بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان، بە هۆی گازگرتوویەوە، ژاراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  شەوی ڕابردوو (٣ی بەفرانبار/٢٣ ژانویە) بە هۆی بڵاوبوونەوەی گازی مۆنۆئۆکسیدی کاربۆن لە ناو بەندیخانەی شاری بۆکان دەیان بەندکراو ژاراوی بوون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم ڕووداوەدا ٧٠ بەندکراوی حالیان تێک چووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە بەشێک لەم بەندکراوانە هێشتا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان و بەشیکی دیکەیان دوای چارەسەری ڕەوانەی بەندیخانە کراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە