کاسبکارێکی بانەیی بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

٤ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٦:٠٩

هەنگاو:کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تووندی بریندار بوو.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە مااڵپەڕێ مافی مرۆڤی”هەنگاو” شەوی سێشەممە(٣ی بەفرانبار/ ٢٣ ژانویە)، کاسبکارێکی گەنجی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “فەریاد ساڵحپوور” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تووندی بریندار بوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەم بارەوە ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە لە ڕێگای نێوان سەقز و بانە و بە بێ هیچ ئاگاداریەک و تەنیا بە گوومانی هەڵگرتنی شت و مەکی قاچاخ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە.

فەریاد ساڵحپوور شانی بە سەختی پێکراوە  و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی  بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سەقز گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە