لاوێکی دیکەی خەڵکی سنە دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانە کرا

٥ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠١:١٨

هەنگاو: یەکێکی دیکە لەو کەسانەی پاش ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە شاری سنە بە بڕیاری دەزگای قەزایی بە زیندا مەحکووم کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی  دەستبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، (هادی عارفی) یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ بشێوی و ئاژاوە نانەوە" حوکمی ۲ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی هادی عارفی، ناوبراو لە رێکەوتی (۲۷ی رێبەندان/۱۷ی ژانویە) رۆژێک دوای ئەوەی بەڵگەی دادگای بەدەست گەیشتبوو، دەستبەسەر و لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە رەوانەی زیندان کراوە.

هادی عارفی  سەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵ بە تۆمەتی بەشدری لە خۆشی و شادیی دوای ریفراندۆمی باشووری کوردستان دەستبەسەر و پاش ٦ رۆژ بە دانانی ٤٠ ملیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە