باوکی چالاکێکی سیاسی دەستبەسەر کرا + ویدیو

٥ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠١:٥٧

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەشاری شنۆ باوکی چالاکێکی سیاسییان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (٤ی ڕیبەندان / ٢٤ی ژانویە)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری شنۆ هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”مەجید دەریایی“ و دەستبەسەریان کرد.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ لەو بارەوە ڕایگەیاند لە دەیان کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ مۆڵەتی یاسایی ڕژاونەتە ماڵی ئەو هاوولاتییە کوردەو پاش دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو باوکە کە تەمنی ٥٠ ساڵە بە هۆی چالاکی سیاسی و ئەندامێتی کوڕەکەی بەناوی ”ئاکام دەریایی“ لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆی کاتی دەستبەسەرکران لێرە کلیک بکەن


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە