بەندکراوێکی خەڵکی دیاربەکر حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە

٥ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٥:٠٨

هەنگاو: بەندکراوێکی کوردی خەڵکی دیاربەکر کە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی شاری دێزڵئاوا گوازرایەوە.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤی “هەنگاو”، بەندنکراوێکی سیاسی خەڵکی دیاربەکری باکووری کوردستان بە ناوی “یوسف بوداک” نزیک بە ٦ مانگ پێش بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان گوازراوەتەوە.

یوسف بوداک دوو ساڵ و ٦ مانگ پێش لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کرابوو.

ئەو بەندکراوە سیاسیە دوایی ئەوەیکە لە لایەن دەزگایی دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێدرا، ببە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕەوانەی بەندیخانەی دێزڵئاوایی کرماشان کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باورپێکراو، یوسف بوداک لە کاتی دادگایی کردن لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە