شنۆ/ هێزە ئەمنییەکان ٧ کەسیان دەستبەسەر کرد

٦ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٩:٠٣

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر گوندێکی شری شنۆ و ٧ کەسیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (٦ی ڕێبەندان / ٢٦ی ژانویە)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ”نەرزیوە“و ٧ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

ئەو هێزانە کاتژمێر ٦ی بەیانی بە ٥ ئۆتۆمبێل پڕ لە چەکدار ڕژاونەتە گوندی نزریوێ و پاش گەمارۆدانی گوندەکە ٧ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

ناسننامەی ئەو ٧ کەسە کە بۆ هەواڵنێری “هەنگاو” ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ فەتاح عەلیکەرد ٢ـ مامەند عەلیکەرد ٣ـ عومەر نەوبەخت ٤ـ کەماڵ نەوبەخت ٥ـ جەماڵ نەوبەخت ٦ـ عوسمان نەوبەخت ٧ـ ئەبووبەکر نەوبەخت

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە