حوکمی سێدارەی سامان نەسیم بۆ ٥ ساڵ کەم کرایەوە

٦ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٢٢:٠٤

هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوی سیاسی کورد سامان نەسیم کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیراوە بۆ ٥ ساڵ بەندکران کەم کراتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ”هەنگاو“، ڕؤژی دووشەممە (٢ی ڕێبەندان/ ٢٢ی ژانویە) لقی ١٢ی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە بە بەشداری پارێزری سامان نەسیم بە ڕێوە چوو و ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕێبەندان کەم کرانەوەی حوکمەکەی لەسێدارەوە بۆ ٥ ساڵ بەندکران بە ناوبراو ڕاگەیندراوە.

بە وتەی عەزیز موژدەهی پارێزەری سامان نەسیم کە بە “تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان”ی ڕاگەیاندووە،  بە سەرنجدان بەوەی کە سامان نەسیم زیاتر لە ٦ ساڵ و ٦ مانگە لە بەندیخانە ڕاگیراوە ، دەبێ ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان لە بەندیخانە ئازاد بکرێت.

سامان نەسیم لەدایکبووی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٧٢ی هەتاوی شاری مەریوانە کە ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٠ کاتێک تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە