دەستبەسەر کرانی دوو کەس لە خۆی و جوانڕۆ

٧ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠١:٠٨

هەنگاو: هێـزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکان دوو هاووڵاتیی کوردیان لەشارەکانی خۆی و جوانڕۆ دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (١ی ڕێبەندان / ٢١ی ژانویە)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری جوانڕۆ هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی ”عەبدولرەحیم نەزەری“ کوڕی شوکروڵڵا دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی نادیارە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی هەواڵێکی ”ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان“، هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی بەناوی ”سەردار جداری“ ڕۆژی سێشەممە (٢ی ڕێبەندان / ٢٢ی ژانویە) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە سەردار بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە