سەردەشت/ چوار چەکداری سپا دەستبەسەر کران

٧ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٢:٥٥

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران چوار چەکداری سپای پاسدارانیان لە شاری سەردەشت دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی پێنج شەممە (٥ی ڕێبەندان / ٢٥ی ژانویە)، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئورمیە چوونەتە شاری سەردەشت و ٤ چەکداری سپای پاسدارانیان کە خەڵکی ئەو شارە بوون دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی ٢ کەس لەو گیراوانە بە ناوەکانی ” ئەیووب شەمسی“ و ”قادری“ بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە.

ئەو چوار چەکدارەی سپا خەڵکی گوندی ”نەیزە“ بوون و لە پایگای ”میراوێ“ ڕێکخرابوون.

ئەو سەرچاوەیە دواتر ڕایگەیاند لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی وێڕای دەستبەسەرکردنی ئەو چوار چەکدارە دەستیان بەسەر چەک و چۆڵی ئەوانیشدا گرتووە.

دوای بەدواداچوونی ”هەنگاو“ دەرکەوت کە ئەو چوارکەسە بۆ ئیتلاعاتی شاری ئورمیە گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە