سەقز/ کچێکی تەمەن ٢٨ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٧ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٤:٤٠

هەنگاو:کچێکی گەنجی خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ڕۆژی هەینی (٦ی ڕێبەندان/ ٢٦ی ژانویە) کچێکی گەنجی خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی سەربەشاری سەقز هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەقز ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ٢٨ ساڵان “کەژاڵ.خ) ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوشتنی ئەم کچە و هەروەها شێوازەی خۆکوشتنی بۆ “هەنگاو” ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە