پیرانشار/ ٥٥ کرێکار لەسەر کارەکانیان دوور خرانەوە

٧ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٥:٥٢

هەنگاو: دەیان کەس لە کرێکارانی پڕۆژەی ئاو و خاکی شاری پیرانشار بە بێ هیچ هۆکارێک لە کار دەرکران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەمە (٤ی بەفرانبار/ ٢٤ی ژانویە)،  ٥٥ کرێکاری ڕۆژکاری پرۆژەی ئاو و خاکی ناوچەی “بادیناوێ” ی شاری پیرانشار لە لایەن بەڵێندەری ئەو پڕۆژەوە لە کار دەرکران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کرێکارانە بە شێوەی گرێبەستی لەو پڕۆژە کاریان دەکرد و بە بێ هیچ هۆکارێک لە کار دەر کراون.

ئەم کرێکارانە لە بەشی لولە کەشی و ئاویاری ئەم پڕۆژە کاریان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە