کرێکارێکی سەردەشتی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٠:٠٥

هەنگاو: کرێکاری لاوی خەڵکی سەردەشت کە نزیک بە دە ڕۆژ پێش بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەی میکانی سوتابوو، گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٧ی ڕێبەندان / ٢٧ی ژانویە)، سامرەند خزرزادە تەمەن ١٨ ساڵ کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی میکانیکی جەستەی سوتابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە لاوە ڕۆژی پێنج شەممە (٢٨ی بەفرانبار / ١٨ی ژانویە) بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی میکانیکی لە گوندی نەڵۆسی سەردەشت هاوڕێ لە گەڵ دوو کرێکاری دیکە توشی سوتان ببون.

دۆخی تەندروستی دوو کەسی دیکە جێگیر ڕاگەیندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە