شنۆ/ دە کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٢:٢٧

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شری شنۆ هێرشیان کردووەتە سەر چەندین گوند و لانیکەم دە کەسیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (٦ی ڕێبەندان / ٢٦ی ژانویە)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەەتە سەر سێ گوندی  ”نەرزیوە، خوڕشت و بێمزورتێ“ی شاری شنۆ و  لانیکەم ١٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

ئەو هێزانە کاتژمێر ٦ی بەیانی بە ٥ ئۆتۆمبێل پڕ لە چەکدار ڕژاونەتە گوندی نەزریوە و پاش گەمارۆدانی گوندەکە ٧ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی بێموزرتێ بەناوی “محەممەد ئەمین فەزڵی” و دوو هاووڵاتیی خەڵکی خوڕشت بە ناوەکانی “محەممەد مەحموود تاش” و “ۆامید زەریفە” دەستبەسەر کراون.

هەروەها ٧ کەسیش لە گوندی “نەزریوە” دەستبەسەر کراون کە ناسننامەکەیان بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ فەتاح عەلیکەرد ٢ـ مامەند عەلیکەرد ٣ـ عومەر نەوبەخت ٤ـ کەماڵ نەوبەخت ٥ـ جەماڵ نەوبەخت ٦ـ عوسمان نەوبەخت ٧ـ ئەبووبەکر نەوبەخت

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە