سنە/ دوو بەندکراوی سیاسی مانیان لە خواردن گرت

٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٤:٤٦

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی سنە مانیان لە خواردن گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، لە ڕۆژی شەممە (٧ی ڕێبەندان/٢٧ ژانویە)، ڕامین و ئەفشین حوسێن پەناهی دوو برای بەندکراو لە بەندیخانەی شاری سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی سێدارەی ڕامین حسەین پەناهی مانیان گرتووە.

ئەم دوو برا لە نامەیەکدا بە شێوەی فەرمی مانگرتنی خۆیان بە بەرپرسانی بەندیخانە ڕاگەیاندووە. دادگای شۆڕشی شاری سنە ڕامین حسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی کوردی بە سێدارە مەحکووم کرد و ئەم حوکمە ڕۆژی پێنجشەممە (٥ برفرانبار/٢٥ ژانویە) بە ناوبراو ڕاگێندراوە.

ڕامین حسەین پەناهی بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی و ئەندامی کۆمەڵە و هەڵگرتنی چەک“ ئەم حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە لە حالێکدا کە هەموو ئەم تاوانانەی ڕەد کردووەتەوە.

رامین ڕۆژی هەینی دووی پووشپەر دوای تێکهەڵچوون لە گەڵ سپای پاسداران لە شاری بە برینداری کەوتە دەست هێزەکانی سپای پاسداران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە گوازرایەوە. دوای دەستبەسەر کرانی ڕامین هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە ئەندامانی بنەماڵەی حوسەین پەناهیان دەستبەسەر کرد.

هەروەها ڕۆژی چوارشەمممە ٣ی خەزەڵوەر ئەفشین حسەین پەناهی لە لقی یەکی دادگایی شۆڕشی سنە بە بەرپرسیارەتی قازی سەعیدی بە تۆمەتی ”بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران“ حوکمی ٨ ساڵ و ٦ مانگ بەند کرانی بەسەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە