دیواندەرە/ کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٥:٥١

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  شەوی سێ شەممە (٣ی بەفرانبار/٢٣ ژانویە) کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان خەڵکی دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری دیواندەرە ناسنامەی ئەم کچەی “ماریا شەریفی” دانیشتویی ئاوایی ڕەشیئاوا ڕاگەیاندووە.

ئەو کچە تەمەن ١٦ساڵانە لە ڕێگەی خۆهەڵواسیەنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ماریا شەریفی بۆ “هەنگاو” ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە