شنۆ/ ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان گەیشتە ١٥ کەس
هەنگاو: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٥ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لەماوەی ڕۆژانی هەینی و شەممە (٦ و ٧ی ڕێبەندان)، هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ هێرشیان کردووەتە سەر چەندین گوندی ئەو شارە و لانیکەم ١٥ کەسیان دەستبەسەر کردووە.
هەواڵنێری “هەنگاو” ژمارەی دەستبەسەر کراوانی زیاتر ڕاگەیاندووە. ناسننامەی ١٥ کەسیان بۆ “هەنگاو ئاشکرا بووە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛
١ـ ڕزگار ئەمینی خەڵکی شنۆ
٢ـ محەمەمد ئەمین ئەفزەڵی خەڵکی گوندی بێمزورتێ
٣ـ محەمەممەد فەرزاد خەڵکی گوندی خوڕشت
٤ـ محەمەمد ئەمیری خەڵکی شنۆ
٥ـ محەممەد مەحموود تاش خەڵکی ئاوایی خورشت
٦ـ حامید زەریفە خەڵکی ئاوایی خورشت
٧ـ مەنسوور قادر زادە خڵکی گوندی رەش گوند
٨ـ محەممەد سوورە خڵکی گوندی رەش گوند
٩ـ فەتاح عەلی کورد خەڵکی گوندی نەزریوە
١٠ـ مامەند عەلی کورد خەڵکی گوندی نەزریوە
١١ـ عومەر نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٢ـ کەماڵ نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٣ـ جەماڵ نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٤ـ عوسمان نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٥ـ ئەبووبەکر نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.