نەجیبە ساڵح زادە تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیندرا و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٩:١٠

هەنگاو: نجیبە ساڵح زادە  چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز دوای بانگێشت کردنی بۆ دادگا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی”هەنگاو” ئەمڕۆ یەکشەممە (٨ی ڕێبەندان/٢٨ ژانویە)، نەجیبە ساڵح زادە بە تۆمەتی (پڕۆپاگەندە دژی نیزام) لە لقی ٣ی دادگوستەری شاری سەقز دادگایی کرا.

ئەم چالاکە لە هەمان لق بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، نەجیبە ساڵحزادە هاوسەری مەحمود ساڵحی لە چالاکانی کرێکاری سەقز، بە هۆی ڕاپۆرتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ دادگا بانگێشت کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە