ئورمیە / دوو کەس لەسێدارە دران

٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٩:١١

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (٨ی ڕێبەندان / ٢٨ی ژانویە)، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ”دەریا“ی شاری ئورمیە بەڕێوە چوو.

ناسننامەی ئەو دوو بەندکراوە کوردە ”مێهران بێهشاد“ و ”فەرهاد ئالبا“ ڕاگەیندراوە کە هەر دوو کەسیان خەڵکی شاری ئورمیەن.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە