ژنێکی مەریوانی خۆی سووتاند + ئامار

٩ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٤:٣٨

هەنگاو: بە خۆکوشتنی ژنێکی گەنجی مەریوانی ئاماری ئەو ژنانەی کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە بۆ سێ کەس بەرز بوویەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی یەکشەممە (٨ی ڕێبەندان/٢٨ ژانویە) ژنێکی گەنجی خەڵکی مەریوان کە پێشتر هەوڵی خۆسوتاندنی داوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی ئیسفەهان بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەو ژنەی “هانا” هاوسەری “ئیدریس” و خەڵکی ئاوایی “ساوا”ی سەربە شاری مەریوان ڕاگەیاندووە.

ئەو ژنە گەنجە دوو هەفتە پێش و بەهۆی کێشەی بنەماڵیەوە هەوڵی خۆسوتاندنی داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە سەرەتایی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی تا ئێستا لانیکەم ١٦ ژن و کچی کورد لە ڕێگەی خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە