لێدانی دەرزی هەڵە گیانی هاووڵاتییەکی پاوەیی ئەستاند

٩ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٧:١٦

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری پاوە کە بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی شاری تارانی کردبوو، بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی یەکشەممە(٨ی بەفرانبار/٢٨ی ژانویە)، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی ”عەبدولقادر فەتاحی“ کە بە مەبستی چارەسەری پزیشکی سەردانی تارنی کردبوو، لە یەژێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لەدەست دا.

ئەم هاوڵاتیە دانیشتووی شاری مەریوانە و تووشی شێرپەنجەی گەدە ببو و بە مەبەستی چارەسەری سەردانی شاری تارانی کردبوو و دوای نەشتەرگەری بەرەو باشی دەچوو، بەڵام دوای لێدانی دەرزیەک گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە  ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی فەتاحی سکاڵایان دژی کادری نەخۆشخانەکە تۆمار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە