شنۆ / هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا
هەنگاو: بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون گەیشتە ١٦ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٧ی ڕێبەندان / ٢٧ی ژانویە) ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”تاچیناوێ“ی بانگهێشت و دواتر دەستبەسەری کردووە.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”شەفیع فەقی زادە“ ڕاگەیاندووە.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری شنۆ نزیکەی ٢٠ هاوولاتیی کوردستان دەستبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا ناسننامەی ١٦ کەس لە دەستبەسەرکراوانی شنۆ “هەنگاو ئاشکرا بووە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛
١ـ ڕزگار ئەمینی خەڵکی شنۆ
٢ـ محەمەمد ئەمین ئەفزەڵی خەڵکی گوندی بێمزورتێ
٣ـ محەمەممەد فەرزاد خەڵکی گوندی خوڕشت
٤ـ محەمەمد ئەمیری خەڵکی شنۆ
٥ـ محەممەد مەحموود تاش خەڵکی ئاوایی خورشت
٦ـ حامید زەریفە خەڵکی ئاوایی خورشت
٧ـ مەنسوور قادر زادە خڵکی گوندی رەش گوند
٨ـ محەممەد سوورە خڵکی گوندی رەش گوند
٩ـ فەتاح عەلی کورد خەڵکی گوندی نەزریوە
١٠ـ مامەند عەلی کورد خەڵکی گوندی نەزریوە
١١ـ عومەر نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٢ـ کەماڵ نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٣ـ جەماڵ نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٤ـ عوسمان نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٥ـ ئەبووبەکر نەوبەخت خەڵکی گوندی نەزریوە
١٦ـ شەفیع فەقی زادە خەڵکی گوندی تاچیناوێ
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.