ئاشکرا بوونی ناوی گیراوێکی دیکەی شاری شنۆ

١٠ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٥:٤٦

هەنگاو: میلیتاریزەکردنی شاری شنۆ بە بیانووی هەبوونی تیمێکی پێشمەرگە لەو شارە درێژەی هەیە و تا ئێستا چەندین هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ ڕۆژی پێنج شەممەی ١٧ی پێشوو (٥ی ڕێبەندان / ٢٥ی ژانویە)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی ” یوونس شەریفی“ دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ؛ەهنگاو“  لە شاری شنۆ ڕایگەیاند کە یوونس شۆڤێری تەکسی بووە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای ئەوەی کە نزیک حەفتەیەکە ئەو هاووڵاتییە کوردە دەستبەسەر کراوە بەڵام بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و بە بیانووی هەبوونی تیمێکی پێشمەرگە ، ناوەند ەئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری شنۆ دۆخێکی نایاسایی ڕانەگەێندراویان جێگیر کردووە و لە زۆربەی گوندەکان خانووی خەڵکیان پشکنییوە و دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” ڕۆژی ڕابردوو ناسننامەی ١٦ کەس لە گیراوانی شاری شنۆی بڵاو کردبوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە